تێڕامانێک لە سەر بەرهەمەکانی گۆلیز ساگلام – داکیوومێنتەر و چالاکوانی ڤیدیۆیی خەڵکی وڵاتی تورکیا

«ئادار لە بیر مەکە»

تێڕامانێک لە سەر بەرهەمەکانی گۆلیز ساگلام – داکیوومێنتەر و چالاکوانی ڤیدیۆیی خەڵکی وڵاتی تورکیا لە سەر پلاتفۆرمی کریپتۆفیکشێن:

گێڕەوەر بوون وەکوو چالاکییەکی فێمێنیستی 

نووسەر: سپید قائێمی

وەرگێڕ: هانا وەکێلی

 

دەڵین  شۆڕش لە بەردەم وێنەکان ڕوو دەدا. بەم شرۆڤە کردنە دەکرێ تێبگەین کە وێنە هەرگیز تایبەت بە یەک تاک یا جێگایەکی دیاریکراو نەبووە بەڵکوو هەڵگری ڕووداوە مەزنەکان بووە. رێک بە ناوبژی هەر ئەم وێنەگەلە من دەتوانم خۆم دانێمە جێگەی گۆلیز ساگڵام، و بیرپەرێشی هاوبەشی نێوانمان بدۆزمەوە. هەندێک چرکەساتی جیاواز لە فیلمەکانی ئەو ژانێکی هاوبەش دەخاتە پێش چاو کە بڵێی  کەسانێک لە ناو فیلمەکە هەن کە قسەی دڵی ئێمە بە دەنگی بەرز دەڵێنەوە. ئەویش لە جێگایەک کە هەوڵ دان بۆ یەکسانی و ئازادی و هاوکات چەوسانەوە بە شێوازێکی هاوشێوە ڕوو دەدا. گۆلیز ساگڵام بەڵگە دەرهێنەری سەربەخۆ و ویدیۆ ئەکتیڤیستە، کە بە بابەتەکانی کۆمەلایەتی وەک کۆچبەر کردنی زۆرەملی، مانگرتنی کرێکارانی ژن، بەرخۆدان و یەکێتی ژنان، لە شارە جیاوازەکانی تورکیە خستۆتە ڕۆژەڤەوە. ئەو لە درێژەی ساڵیانی ساڵ چالاکی، ناڕەزایەتییەکانی شەقامی بزووتنەوە فێمینیستەکانی تۆمار کردووە و ئەتوانین بڵێین لە هەرکوێ کە چالاکیێک لە ئاراستەی هەوڵ بۆ بەدیهاتنی مافەکانی ژنان بووە ئەویش لەگەڵ دووربینەکەی لەوێ بووە. هەر ئەم کارەی، ئەوی بە هەندێک کلکتیڤی جیاوازی ویدیۆ ئەکتیڤیست گرێداوە. لە لایێک هاوکاری ئەو لەگەڵ شانزدە ژنی دەرهێنەری فیلم لە وڵاتان و ناوچە جیاوازەکان بە ئامانجی ڕووخانی سنوورەکان و بەرتەسکی لە پێش ڕێگای تاکەکان بە شۆناسی ژنانە و نانبایێنری لە پیشەی دەرهێنەری فیلم جێگای سەرنجە. ساگڵام فیلم گەلێکی زۆری درێژ و کورتە دەرهێناوە کە لە هەموویاندا بایەخ بە لایەنە جیاوازەکانی بابەتی ژنان دراوە یا باشترە بڵێین بابەتی ژنانی پەڕە بە پەڕە لە جێگەی بۆنە کۆمەڵایەتی _سیاسییەکان و پێکهاتە ئابوورییەکان لێکداوەتەوە. ئەو سەرنجی داوەتە سەر ڕووبەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگا چەمکی  موڵکایەتی تایبەتی، بنەماڵە و بەهرەی کاری دەوڵەتی لە بەرانبەر ژنان فرمانی ناوماڵ و دایکایەتی ئەکۆڵیتەوە و وێڕای گرنگیدان بە دابەشکردنی کاری جێندەری، بە مانای چەمکی کاری نامۆ، کاری بەرهەمهێنانی ژنان باس ئەکا. ئەو هەوڵ ئەدا بێجگە ڕوانین بە پێکاهاتە چینایەتییەکان، ڕەگەزایەتی و ئێشتیای سێکسی لە ناو ئەم چەمکانە لێکبداتەوە. لە لایێکی ترەوە وا دیارە کە بایەخ دان بە ژنانی بن دەستی کورد لە پێکهاتەی تورکیە کە لە هیرارشی دەسەڵاتدا لە ئاستێکی خوارتر و باروودۆخێکی[1] هەڵاوارتوو دان، یەکێ لە بیر پەرۆشییەکانی ئەوە، بابەتێکە کە بە گوێرەی  ڕیتا سێگاتۆ[2] ژنێتی لەگەڵ چەمکی کۆلۆنیالیزم گرێ دەدا. هەرواکە لە فیلمی دوور لە ماڵ[3] بە تیشک خستنە سەر کاری بەرهەمهێنانەوەیی ژنان لە پێوەندی لەگەڵ کاولکردنی زەوی و ئاوارەبوون لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە کوردستان نیشان دەدات ژنان لەم فیلمەدا دەڵێن کە لە گوندی خۆیان کە بەدەستی دەوڵەتی ناوەندی بۆردومان کراوە، پێداویستی زۆرتریان بووە دەیانتوانی لەسەر زەوییەکان خۆیان ئیش بکەن و ئاژەڵانێکیان هەبێ کە بەرهەمەکانیان بفرۆشن. بەڵام ئێستا بە دوور خستنەوەیان لەوێ و ژیان زۆری لە ئیستانبوڵ ناچارن بە کردنی کاری بەرهەمهێنانەوەیی لە ناو ماڵ  یا لە دەورەی ماڵ لەگەڵ هاوسەرەکانیان. ئەوان نەتەنیا لە دەست تەنگی، ژیان بەسەر دەبەن کە تەواوی ڕۆژیش خەریک کار و فرمانی ماڵن و هیچ کاتێکیش ناتوانن تایبەت بە خۆاین تەرخان بکەن. دەرهێنەری فیلم دوای ئەم ڕەوتە ئەکەوێ و لە فیلم ناوچە[4] خێ دەداتە گفتوگۆی ژنانی چینی کرێکار لە کارگەکان.  ژنانێک کە لە بەر دۆخی نائینسانی شوێنی کاریان ناڕازین، هێواش هێواش بە تێگەشتن و هۆشیاری لە دۆخی چینایەتییان ئەگەن و بە سەندیکاکانی کرێکاری پەیوەست ئەبن و ناڕەزایەتییەکان ڕێک دەخەن.

ئەوان بۆ گرتنی مافەکانیان بە گرنگی یەکگرتوویی و خوشکایەتی دەگەن لە فیلم دواییەکەی دەڵێی ئێمە پێکۆ یەکسانین[5] بەدوای ژنانێ لە چینی رۆشنبیر دەڕوا، تاکوو بیرەوەری کۆمەڵێ لەوانە لە دەیەکانی زێرێنی ۶۰ و ۷۰، سەردەمەکانی گرنگی، مێژووی خەباتی سیاسی و فێمینیستی تورکیەی ئەوکات نۆژەن کاتەوە.

لە بەشێ لە فیلم، نەجمە ئاڵپای، یەکێ لە کۆنە چالاکوانی ژنی سیاسی، بە دۆخی ژنان لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئەو سەردەمە ئاماژە ئەکات و دەڵێ :هەر ئەوەیکە قسە لە خاوێنی و کەرسە ئەبوو تەواوی ڕوانینیان ئەچووە لای ژنان. دەڵێی هەموو بەو بۆچوونە بوون کە ئەمانە هەندێک کاری ژنانەیە و پیاوەکان ئەبێ لە دەرفەتی گونجاو بە کارە حیزبییەکانی خۆیان بگەن.

ئەم قسەی ڕێک  بەشێک لە فیلمی لەیلا و گوڕگەکان ساختەی هینی سروور[6] دێنێتەوە یادی من، ڕێک لە بەشێک لە فیلم، پیاوی چریک لە حاڵێکدا چەکی لەسەر شانە، بە لەخۆباییۆ ئەچێ بۆ لای ژنانی حیزب کە  لە حاڵی دروستکردنی چێشت بوون و لیان داوا ئەکا پەلە بکەن چونکە چریکەکان برسیانە.

لەم بەڵگە دوور و درێژە، ژنان خەباتی هەنگاو بە هەنگاوی خۆیان لە درێژەی ژینی سیاسییاندا باس ئەکەن و هەنێک جار بنیام لەگەڵ خۆی دەڵێ چەنێ ڕستە گەڵێکی ئاشنا بە زمان دێنن. بەتایبەتی کاتێک یەکێ لەوانە دەڵێ: ئێمە بۆ گۆرانکاری، خەبات و تێکۆشانی ژنانمان خستە بنەڕەت و بنەچەک، بێ ئەوەیکە ترسمان بێ لە دەست بەسەر بوون یا ناچار بین بە کۆچ کردن.

گێڕانەوەکانیان وەک وانەیبێژییەک لەسەرململانێی جێندەری لەناو ململانێی چینایەتی وایە. هەر یەکێک لەو ژنانە چوارچێوە فیکری و سیستەمی ئایدیۆلۆژی کە ساڵانێکە پەیڕەوی لێ دەکەن، ڕوون دەکەنەوە و لە ناویا گەورە بوون:سۆسیالیسم! بەڵام هێواش هێواش بە هەندێک ناسازگاری  زانیویانە کە تەنانەت ئێستاش بوونی هەیە؛ بابەتی کاری ماڵەوە، دایکایەتی، یەکگرتوویی و ڕێکخستنی ژنان. بۆ ئەوان بە گەواهی ئەزموونی تاکەکەسی و ژینیان، تێگەشتنی شێوازەکانی جیاوازی دانان لە دەزگای چینایەتی، بە بێ زانینی شێوەکانی ناحەقی، بەڕاشکاوی ناحەقی بەرانبەر بە ژنان، کەمینەی جێندرایەتی و نەتەوەکانی ژێر دەست وەک کوردەکان بە جێگایێک ناگەیشت. بەڵام وەکوو نەجمە لە ساڵیانی دواتر پێ بە گرنگی فێمینیست و شێوازە جۆراوجۆرەکانی زانیویانە و ئەم ناسازگاریانە و یان بەس نەبوونی خوێندنی سیاسیی لە دۆخی ژنان لە ئاکامدا لە ئەوان هەندێک فێمینیستی سۆسیالیست یا تووندڕەوی دروست کردە کە هەوڵیان داوە هەم  لە پێکهاتە بەرهەمییەکان و دابەشکردنی کار بۆ ژنان تێبگەن هەم بە بابەتی سێکس و ئێشتیا و حەزی سێکسی ئاماژە بکەنو هەروەها  لە جۆرەکانی ڕەواناسانەی ژن بوون تێبگەن.

ئەوان باس لە  هەندێک ئەزموون  دەکەن کە بە دامەزراندنی بەشێک لە کاری بەرهەمهێنانەوەیی بە ناوی کاری ژنانە پەیوەندی هەیە، ئەوەیکە بە هۆی هاوسەرانی حیزبی، سۆسیالیست و هاوبیری خۆیان بڕە بڕە بە لای ماڵ دوور خراونەتەوە.

ئەم ژنانە باس لە شەڕ کردن لەگەڵ ئەم هەموو کێشەیە دەکەن و دەرهێنەری فیلم  زۆر زیرەکانە وێنە ڕەش و سپییە کۆنەکانی ئەوان لە ساڵیانی سەر لوتکەی ورووژانەکانی شۆڕش، بەندیخانە چوون و دەست بە سەر بوون پەیوەندی ئەدا بە وێنەکانی ڕەنگی هاوچەرخی ئەوان و بوونیان لە شەقام و دۆخە هستیارییەکانی سیاسی تا ڕەوتی خەباتیان کە هێشتا درێژەی هەیە نیشان ئەدا. سەیرە کە بزانین لە فیلمی دەڵێی ئێمە پێکۆ یەکسانین گێڕانەوەی ئەم ژنانە بەگشتی ناتەواوە

دەرهێنەری فیلم هەرچەند کە گەشبین و هیوادارە بەڵام هەوڵ نادا کە گێڕانەوەی ئەوان بە ڕستەگەلێکی تەواوکراو  کۆتایی پێ بدات،هەرچەند کە هەر لەو فیلمە، هەر لە سەرەتاوە کە دەچێت بۆ لای ئەو کوردانەی کە لە گوندەکانیان دوورخراونەتەوە تا دوایین فیلمی کە بە بزووتنەوەی ژینا و یەکگرتوویی ژنان  بایەخی داوە  هەڵوێستی ئەو هەمیشە ڕاشکاو و ڕوون بووە. ئەگەر لەسەر ڕەوتی دروست کردنی فیلمەکانی لێکدانەوەیەک، بۆ خۆی هەر یەکێک لەم ژنانەیە، تەنیا جیاوازی ئەوەیکە بۆخۆی لە پشت کامێرا دانیشتووە نەک لەبەر دەم کامێرا! دەڵێی خۆی لە دەنکە بە دەنکەی ئەو ژنە تێکۆشەرە ڕۆشنبیرانە، ژنانی کرێکاری ناوچەی ئازاد، ژنانی بزووتنەوەی ڕۆزا[7] بڵاو کردووەتەوە.

چوارچێوەی فیلمەکانی ئەو لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنن، هەندێک بەڵگەی سادە و لەسەر بنەمای وتووێژ کە تەنانەت هەوڵ ئەدا کامێرا و بوونی دەرهێنەری فیلم زۆر ڕاشکاو و بەرچاو نەکات. ئەو زۆربەی کات ئەچێ بۆ لای مێژوویی ژیانی ژنان، ئەو وەردەکارییەکانی ئەم مێژوویی بوونی ژینە بەرچاو و گرنگ دەکات. هەر بەم هۆکارە بوونی خۆی و سووژەیی کامێراکەی وەکوو ماکێکی ڕاستەوخۆی خۆتێوەردەر دەسڕێتەوە.

کامێراکەی بڕیار نییە بێژەر یا ئاشکراکەری شوێنی ئەو لە پێگەی ژنێکی دەرهێنەری فیلم بێ، کارتێکەرییەکەی بڕیار وایە کەمڕەنگ بێ و کامێراکەی زیاتر کامێراکەیێکی شوێن کەوتوو و تۆمارکەر بمێنێتەوە. خودی خۆم لە دڵەوە ئەمویست دەنگ یا بوونی دیاری ئەکرد. هەرچەندە لە لایەک ئەتوانم تێبگەم کە ترس لە ئاستێکی نایەکسان بە هۆی بوونی کامێراکەی دەتوانێ سڕینەوەیێکی وەهای دروست کردبێ. ئەو خۆی لە نموونەی لە هەژمار نەهاتووی ژنانی بەرامبەر کامێراکەی دیاری ئەکات و بەم لێکدانەوە  ئاستی خۆی لە پلەی ژنێکی دەرهێنەری فیلم دەسڕێتەوە. شێوازی گێڕانەوەی ئەو لە زۆربەی فیلمەکانی، بەتایبەتی لە درێژترین فیلمی و لە فیلمی ناوچە زنجیرەیێکی لەیەک تێوەردراو لە گێڕاناوەکانە کە هەر ژنێ لەگەڵ ئەوەیکە خەریکە چیرۆکی خۆی باس دەکات و چیرۆکی تاکەکەسییەکەی لە خەبات و تێکۆشانی  ژنانە لە تەواوی ئاستەکاندا شرۆڤە دەکات، چیرۆکی ژنێ تریش درێژە دەدا، جۆرێ لە ژنایەتی هاوبەش، هاوکات لەگەڵ هەبوونی جیاوازییەکان. گێڕانەوەکان یەک لە دوای یەک دێن و کۆلاژێکی جۆراوجۆر و هاوکات هاوبەش ساز دەکەن. فێمینیسمی لەبەر چاو ئەو زەبری چەن لاینەی چەوسانەوەی ژنان باس دەکات و ئایا یەکێک لە گرنگترین ململانێکانی بەردەم فێمینیستی هاوچەرخ گونجاوکردنی هەر ئەم جیاوازییانە، بە بێ تێکلاوکردنی تەواوی شێوازەکانی چەوسانەوەی ژنان، لەگەڵ جەخت لەسەر هاوشێوە و یەکبوون نییە؟ ڕێگە بدەن برۆینەوە بۆ لای یەکێک تر لە فیلمە سەرنج راکێشەکانی ئەو؛ قوتابخانەی خەونی سەرلووتکەی گردەکە[8]. ئەو لەم فیلمە باس لە ژیانی سینەفیلیایی پیاوێکی خولیا و شەیدای سینەما دەکات کە زۆر هاوشێوە بە حوسینی سەبزیان لە فیلمی کڵۆزئاپە. هەروەها هاوشێوەی ڕەواڵەتی، لێکچووی شێوە و تۆن و دەربڕینیانیش جێگای سەرنجە و سەیرتر ئەوەیە هەردووکیان لە تەمەنێکی کەم بە مردنێکی تراژێدیک بە تاسەی دەرهێنەر بوون، ماڵئاوایی لە دنیا ئەکەن. دەرهێنەری فیلم لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەحمەد ئەبێت و ئەو هەنێک چیرۆکی سەرنج راکێش لە سەردەمی مناڵییەکەی باس دەکات، باس لە فانتاسماگۆریایی دەکات کە خەڵکی گووند بە جوڵاندنی سێبەرەکان کە بە هۆی سووتاندنی چرا نەوتی لە ناو دڵی تاریکی شەودا سازیان کردووە و یەکەمین پەردەکانی سینمایی و خەیاڵی ئەویان دروست کردووە.ئێمە هەست بە نزیکایەتییەکی زۆری پێوە دەکەین بەڵام لە دیمەنە سەرەتاییەکانی چوونی ئەو بۆ نەخۆشخانە لەبەر نەشتەرگەری کردنی لووی مێشکی، وێنەی ژنێک لەو گۆشانە کە چارشێوەکی ڕەشی لەبەرە ، سەرنجی ئێمە ڕادەکێشێت.

نووسەر: سپید قائێمی

پرسۆک ئەبین بەڵام دەرهێنەری فیلم بە کێشانی چەن دیمەنی نزیک باسی لێ دەکات. کەمێ دواتر مناڵەکانی دێنە پێش کامێراکەوە و چیرۆکی باوکیان دەگێڕنەوە و دەڵێن چونکە کەسێک لە خەڵکی گوند بە پیاوی شێت و شەیدای سینەما یانی باوکیان گرنگی نەدەدا، خۆیان لە فیلمەکانی کایەیان دەکرد. لە نیوەکانی فیلم کچەکەی دێتە پێش کامێرا و دەڵێ کە بە باوکی لە فیلمەکانی یارمەتی دەدا، بەڵام باوکی ڕێی پێ نەدەدا لە ماڵ بێتە دەر یا تەنانەت بە نمایش کردنی فیلمەکانی بڕوا. ئێمە لە کۆتاییدا ئەچین بۆ لای ژنەکەی، هەر ئەو ژنە چارشێوە بەسەرە بێ دەنگەی نەخۆشخانە(هەڵە یا دروست دەتوانم لێرە پێشبینی بکەم کە دەرهێنەری فیلم دواتر ئەحمەدی ڕازی کرد کە لەگەڵ ژن و کچەکەی چاوپێکەوتن بکات.) هاوسەرکەی لە تەواوی ئەم ماوە بە پێی بوونی ئەو بەڵگانە کە  هێواش هێواش ڕوون دەبێتەوە و پیاوەکە دانی پیا دەنێت، نەتەنیا بە نەهێنی یارمەتی دەری بووە، بەڵکوو هاوکات بە کارەکانی ماڵ و مناڵەکان دەگەیشیت و تەنانەت یاریدەری ئەو لە رێکخستن و دێکۆری فیلمەکانی بووە. ژن لە پڕی خۆشەویستی و قوربانیدانیدا باس لە لەو ناخۆشیانە دەکا کە بە هۆی  بێ بەرپرسیارێتی ئەحمەد بەسەریا سەپێندراوە و ئەحمەد بە هۆی ئەو شتەیکە ژنەکە بە بەخێڵی ناوی دەبات لە بوونی ئەو و کچەکەی لە نمایش کردنی فیلم و بەتەواوی  بوون لە دەروەی ماڵ ڕێگری کردووە.ژنەکە دەڵێ کە پیاوەکە پی کوتووە کاتێک بچم بۆ فستیڤاڵ تۆیش لەگەڵ خۆم دەبەم. پیاوەکە بە فستیڤاڵ رۆیشتووە بەڵام ژنەکەی لەگەڵ خۆی نەبردووە چون حەزی نەکردووە ژنەکەی لە تلووزێن ببیندرێت. دەرهێنەری فیلم لە بایەخ دان بە ژیانی پیاوی سینەمادۆست کە لە گووندێ نێوان ئێزمیر و ئانکارا ژیان بەسەر دەبات و خەیاڵانێکی دوور و درێژی لەسەر دایە، ناتوانێ  لە پێگەی ژن لە ژیانی ئەودا بێ ئاگا بێ. لە ڕوانینی یەکەمدا، ئێمە پیاوێکی بازرگان ئەبینین کە بەرزەفڕ و پێشەنگە و بەقسەی خۆی تەنیا کەسی خوێندەوار و کولتووری ناو گووندەکەیە کە کتێب دەخوێنیتەوە و چاو لە فیلم دەکات، بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ژن و کچەکەی  زیاتر کۆنەپەرستانەتر هەڵسووکەوت دەکات. ناسازگاری کاتێک زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە تێ دەگەین ئەو دەستی لە کار کێشاوە و بنەماڵە و ژنەکەی لە دۆخێکی دژواری ئابووری داناوە ژنەکە بە قسەی خۆی هەر کارێکی کردووە تا خەونی پیاوەکە بکە بەڕاستی و تا ئاستێکیش سەرکەوتوو بووە چونکە پیاوەکە توانیویەتی چەندانە فیلمی کورت دروست بکا و هەندێک سەرکەوتنیش بەدەست بێنێ. بەڵام ئەی ژنەکە چی بەسەر دێ؟ ساگڵام لێرەدا، لە فیلمێک کە وادیارە سەبارەت بە ئەحمەد ئولو چایی‌یە، هێشتا لە بابەتی سەرەکییەکەی یانی ژنان بێ ئاگا نابێ و وریا و ئارام پشتی پەردەی ژیانی پیاوە سینەماییەکە ئاشکرا دەکات.

فیلمەکانی ئەو بە مانایەکی ورد بەدوای چەمکی ژنایەتی کوژی دەگەڕێن بەدرێژایی مێژووی خەباتی ژنان لە تورکیا و لە هەموو ئەو پەیوەندییانەی پێشتر نووسیومە. چەمکێک کە مارسلا لاگاردە[9] لە وەرگێڕانی وشەی Feminicidio بە کاری برد کە چەمکێکە لە سەرۆی چەمکی ژن‌کوژیFemicidio) .[10

ژنایەتی‌کوژی تووندترین ئامرازی تووندوتیژییە کە کاتێک ڕوو دەدا کە دۆخی مێژوویی،هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی، شەڕانگێزی و دوژمنکارانەیێک دروست دەکا کە هەڕشە ئەخاتە سەر پێشکەوتن، تەندروستی، ئازادی و ژیانی ژنانەوە.”لەم ڕوانگەیەوە، تووندوتیژی ڕەگەزی پێویستییەکی پێکهاتەییە کە لە چوارچێوەی پێکهاتەیەکی سیاسی هێشتا زاڵە بەسەر ژنان تەنانەت لە چوارچێوەی بەرخۆدان و پێداویستییە نوێکان. “باڵادەستی پیاوسالارانەی ڕەگەزی پیاو وەک میکانیزمێکی ڕاگرتن، ژێردەستەکردن، سەرکوتکردن، سزادان، توندوتیژی زیانبەخش، دەسەڵات بۆ پیاوان و دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەکانیانیان دروست دەکات[11].” ئەو لە جێگایەکی تر دەڵێ “چەمکی تووندوتیژی ژنانەتی کوژی ڕێگەمان پێ دەدات کە هۆشیاری و تێگەیشتنێکی هەمەجۆرمان لە درێژایی ژیانمان بێت لەو بارودۆخە توندوتیژانەی کە ملیۆنان ژن ئەزموونی دەکەن”[12]. ڕێک بەم هۆکارە ساگڵام هۆشیارانە بە ناو تەواوی توێژەکان، چینەکان، دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و پارێزەری ژنان ئەگەڕێ بۆ ئەوەی شتێکی وا لە ئاستێکی بەربڵاو ئاشکرا بکات و لەم ڕوانگەیەوە شی بکاتەوە، ئەوەیکە “تووندترین شێوەی تووندوتیژی ڕەگەزی لە شوێنە گشتی و تایبەتییەکاندا بریتییە لە هەڵسووکەوتی دژەژنانە کە لەگەڵ سزادانی کۆمەڵایەتی و حکومیدا هاوشانە و یان ئەخرێتە بەشی تووندوتیژی خێزانی و شێوەکانی تری مەرگ لە بەر توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان.[13] ” لەگەڵ ئەم ڕوونکردنەوانەدا، ئەوە بەسە کە سەیری پۆلیس و هەموو دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەکان بکەین لە مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژی دژی ژنان لە فیلمی ئادار لە بیر مەکە[14]. گێڕەرەوەی فیلمەکە لە  هەڵسووکەوتی ئەم دامەزراوانە بە ناو بردنی هەندێک نموونە پەردە لا دەبات و بەمە ئاماژە دەکات چۆن ئەم توندوتیژییە بڵاو دەبێتەوە لە ماڵەوە بۆ هەنێک شوێنێ بە دیار پارێزراو بۆ ژنان. دەرهێنەری فیلم لەوانەیە  زۆر باش ئەمە بزانێت کە سەرەڕای هەموو خەبات و تێکۆشان و یاسا و ڕێکخراوە جیاوازەکان، تووندوتیژی لە زیادبووندایە. لەبەر ئەوەی وێنەی ڕەگەزی کە لەپشت ئەم توندوتیژییانەوۆیە و هۆکارە بۆیان ماوەتەوە. سێگاتۆ دەڵێت “یەکێک لە قورسترین کارەکان بۆ من وەک کەسێک کە ماوەیەکی زۆرە بیر لە ڕەگەز دەکاتەوە دانانی مێژوو لە ناو ڕەگەزدایە.[15] ڕەگەز دیاردەیەکی سروشتی نییە بەڵکوو دیاردەیەکی کولتووری و مێژووییە.” فیلمه‌کانی گۆلیز ساگڵامیش پێویستە بەم ڕوانگەی مێژوویی و کرۆنۆژیکالە ببیندرێن و بەرهەمەکانی لە پەیوەندی لەگەڵ یەکتر و لە چوارچێوەی ڕێگایەکی مێژووییدا بخوێندرێتەوە. رێگە بدەن بچین بۆ لای دەستپێکی فیلمی ئادار لە بیر مەکەکە بە بڕوای من جیاوازتر و سەرنج ڕاکێشترە لە شێوەکانی تری هەڵبژاردنی دەرهێنەری فیلمەکە و هەڵبەت وادیارە شێوەی بنچینەیی ئەو کاریگەری بارودۆخی ئێستا و دەستپێکی پەتاکە بێت. ئێمە لە سەرەتاوە هەندێک دیمەن ئەبینین لە کۆڵانەکانی چۆڵی شارێک، ماڵەکان، سەربانەکان و وێنەی پشیلەکانی سەر شەقام و قەلەڕەشەکان کە لەسەر سەربان لە دوای یەکتر دێن.هەندێک دیمەن لە ئاسمانی شین و خاوێن لەگەڵ دەنگی چۆلەکەکان ئەبینین و شوێنە چۆڵەکانی گەڕەکەکە لە سێبەری کۆرۆنا، ماڵە بە دیار بێدەنگەکان نیشان دەدات.دەنگی ڕادیۆیی لە پشتەوە ئاماژە بە بوونی دانیشتوانێ لە نێویان دەکات. پەردەیێکی سپی لە ناو ماڵێکەوە کە وا دەردەکەوێت ماڵی دەرهێنەری فیلمەکە بێ، به سووکی بە هۆی بایەکەوە دەشەکێتەوە. دوای هەمووی ئەمانە بە دیمەنێک لە ژنێکی بەتەمەن دەگەین کە لە شووشەی ماڵەکەیەوە چاو لە خوار و هەروەها  کۆڵان دەکات و دواتر وێنەی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن لەبەردەم بینایەک بارودۆخەکە ناجێگیر و نیگەران دەکات. دەرهێنەری فیلم بە دروستی هەوڵ دەدا کە بڵێ لە بەیانی یەکێک لە ڕۆژە ئاسایی و بێدەنگەکان لە سێبەری پەتا کە هەمووانی خانوونشین کردە،لە ناو ئەو خانووانەی کە لەبەردەم شووشەکانیان،هەندێک گۆزەی گڵی دانراوە، شتێک لە بەرچاودا شاردراوەتەوە. شتێک کە هەرچەندە سەرنجی بینەران ڕادەکێشێت دوای زنجیرەیەک وێنە، بەڵام بۆ خەڵکی گەڕەکەکە کە دەرهێنەری فیلم لە ڕوانگەی خۆیەوە نیشانی دەدات سەیر نییە. بە پێچەوانەی فیلمەکانی تر کاتێک کوشتن یان توندوتیژیێک ڕوودەدات و خەڵکێ لە دەوری خۆی کۆ دەکاتەوە، هیچ کەسێک لێرە سەر ناکێشێتە ئەو ماڵە کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لەبەردەمی ڕاوەستاوە، خەڵک کۆ نەبوونەتەوە و کەس بەپەرۆش نییە. خاڵێک کە زۆر سەرنجمی ڕاکێشا ئەوە بوو دەرهێنەری فیلمەکە کە لەناکاو دیمەنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکەی بڕی بۆ دیمەنێکی تا ڕادەیەک داخراو لە تەلیسە زبڵەکانی تەنیشت ماڵێک لە هەمان گەڕەک و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ دیمەنێکی کراوەتر لە هەر ئەو جێگایەی کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لەوێ بووە بەڵام ئەم جارە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لەوێ نییە و ژن و پیاوێک لە خوار کۆڵانەکەوە خەریکی پیاسە کردنن. ئەو بەم کارە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە نرخی ئەم دیمەنە لەگەڵ دیمەنەکانی تر یەکسان دەکات. لە ناکاو دەنگی گێڕەرەوەی ژنەکە دەست دەکات بە قسەکردن لەگەڵ ئەم دەستەواژەیە: ژنێک لە حاڵێکدا کە نەخۆشی درێژخایەنی بوو، لە لایەن باوک و براکەی بوو بە قوربانی تووندوتیژی خێزانی. گێڕەرەوەکە درێژە ئەدا بەقسەکانی و هەندێک ڕوونکردنەوە ئەدا سەبارەت بەوەیکە ژنەکە چووەتە لای پۆلیس، بەڵام بەهۆی ئەو ناسەقامگیرییە دەروونییەوە کە ئەوان دیارییان کردەبوو هیچ پشتیوانییەکی وەرنەگرتووە.گێڕەرەوەکە درێژە ئەدا بەقسەکانی و هەندێک ڕوونکردنەوە ئەدا سەبارەت بەوەیکە ژنەکە چووەتە لای پۆلیس، بەڵام بەهۆی ئەو ناسەقامگیرییە دەروونییەوە کە ئەوان دیارییان کردەبوو هیچ پشتیوانییەکی وەرنەگرتووە. ژنە گێڕەرەوەکە دەڵێت کە یاسا ناچارە ژن بپارێزێت لە هەر حاڵەتێکدا، جا تووشی نەخۆشی دەماری بێت یان نا! لێرە بەدواوە، دەرهێنەری فیلمەکە بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش بەردەوام دەبێت لە هەمان وێنە ئاساییەکانی کۆڵان. دوو پیاوی فرۆشیار لە پشتی شووشە، نان ئەدەن بەدەستی ژنێک کە ڕووخساری نابینین. دیمەنێک لە چۆلەکەکانی سەر سەربان ئەبینین و دیسانەوە ئەگەڕینەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە. ئێستا بووە بە شەو و وادیاره هەموو شتێک لە شوێنی خۆیدایە. جماوەی هەژمارکراوی دیمەنەکان لە مۆنتاژەکەدا، کە بە لۆژیکێکی مێتریک جەخت لەسەر ڕیتمێکی یەکگرتووی دانیشتوانی گەڕەکەکە دەکاتەوە، بە فیلمەکە دەستپێکێکی زۆر زیرەکانە و درەوشاو دەدات. وادیارە دەرهێنەری فیلمەکە هەوڵدەدات خانووەکان لە دەرەوە هێمن و پارێزراو دەربخات و تیشک دەخاتە سەر ئەو خاڵەی کە لەپشت ئەم ڕوخسارە ئارامەوە لەناو هەر یەکێک لەم ماڵانەدا توندوتیژییەکی شاراوە هەیە. ئەبێت بە بەیانی و ئێمە ديسانەوە دەگەڕینۆ بۆ شوێنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و گێڕەرەوەکە ديسانەوە چیرۆکەکەی دەست پێدەکاتەوە. باس لەوە دەکات کە چۆن ژنەکە شوێنی ژیانی گۆڕیوە بۆ پاراستنی ژیانی و چەندین جار سەردانی بنکەی پۆلیسی کردووە و ئەوان بە هۆی ئەوەیکە بابەتەکەیان بە کێشەیەکی خێزانی ناو بردووە، ژنەکەیان بە سەرگەڕاندووە. رێک لەسەر بنەمای هەمان لۆژیکی سزادانی کۆمەڵایەتی. ژنە گێڕەرەوەکە نموونەی توندوتیژی و هەوڵەکانی ژنان بۆ دەربازبوون لەم دۆخە دەهێنێتەوە و وردەکاری و ئامارێکی شۆکهێنەر سەبارەت بە ناکارایی و تێکدانەکانی سیستەمی یاسایی و دادوەری و خێزانی دەخاتە ڕوو. ئەو ئامارانەی کە بە پێی داواکاری فیلمەکە لە ماوەی پەتاکە و مانەوەی ناچاری لە ماڵەوە بە شێوەیەکی سەیر زیادی کردووە. ساگڵام لەم فیلمەدا هەوڵ دەدات تا بە جەخت کردن لەسەر فەزای کۆڵان بێ ئەوەی بێچتە ناوی ماڵەکانەوە بە ڕەوتی ژنانەتی کوژی و نادیار بوونی ئاماژە بکات و بە تیشک خستنە سەر تێڕوانینە بەشەکیەکان و وردەکان، میکانیزمی فەزای شارەکان دەردەکەوێت بەبێ ئەوەی هیچ ئەگەرێک بۆ داڵدەدان یان قبوڵکردنی ژنان هەبێت. لە کۆتا دیمەنەکانی ئەم فیلمەدا، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەبینین کە هاتوونەتە سەر شەقامەکان و بە دروشمی ژنان مەوەستێنن، بکوژەکان بوەستێنن! بەم ژن کوژییە سیستماتیکە ناڕەزایەتیی دەردەبڕن و هەر لە نێو ئەم “ئانتاگۆنیسم سیاسیی کۆمەڵایەتییەدا وەک شۆڕش و ناڕەزایەتییەکانی شەقام، هەندێک دۆخێک دروست دەبێت کە تێیدا شێوەکانی تری ژیانی کۆمەڵایەتی دەرفەتی بوونیان بۆ ئەرەخسێت، دەرهاویشتە ئیمکانی ئەبێت و پێداویستیەک بۆ سەربەستی سەردەر دێنێ.[16]” تێمی کوویچ[17] ئەم فراوان بوونەی ئەگەرەکان لە پەیوەندی لەگەڵ بنیاتنان و کارکردنی ڕەگەزەوە هەڵئەسنگێنێ. نۆرمەکان، ناسنامەی ڕەگەزی و ڕەگەزی بوون بەتایبەتی لە سەردەمی پشێویی کۆمەڵایەتی و سیاسی شیاوی چەمانەوەیان هەیە.[18] لەسەر بنەمای بۆچوونی ئەو سێ بیرمەندەی کە ڕەنگدانەوەیان لەسەر هەموو ڕاپەڕینەکانی جیهانی عەرەبی هەبووە[19]، لە تێبینیەکدا دەنووسێت کە ساتی ئاژاوە نە تەنیا هان دەدات بە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە چوارچێوەی گۆڕانکاری لە دامەزراوەکان و بەشداریکردنی ژنان لە نێویان، بەڵکوو ئەبێتە هۆی گەشە پێدانی هەندێک گۆڕانکاری لە (باشتر کردنی ژنان بۆ نموونە پێرفۆرمێنسەکانی جەستەییان[20])؛ نموونەکەی شۆڕشی ژینا. بۆیە ژنان، شەقامەکان، فەزای شار و بوونی بەکۆمەڵ مانای درزێک لە بارودۆخەکانی پێشوودا دەگەیەنێت، چونکە شەقام هیچکات هی ژنان نەبووە. ئێمە لە فیلمەکانی ساگڵام بە باشی لەگەڵ ئەم دووانە جیاکراوەی شوێنی تایبەتی و شوێنی گشتییە ڕووبەڕووین. ئەو لە زۆربەی فیلمەکانیدا، سەرەتا لە شوێنەکانی وەک ماڵەوە یان شوێنی کار لەگەڵ ژنانی کرێکار، ژنانی  کوردی چینی ڕۆشنبیر و چالاکوانانی بواری ژنان قسە دەکات. لە بەشی دووەمی فیلمەکانیدا، تیشک دەخاتە سەر ئامادەبوونیان لە خەبات و خۆپیشاندانی شەقامەکان. ئەو بە باشی ئەم دابەشبوونی ڕەگەزیی کۆمەڵگا دەزانێت و نیشانی دەدات کە چۆن ژنان لە هەوڵی شکاندنی شوێنە تایبەتییەکانن بۆ رۆیشتن بۆ ناو شوێنە گشتییەکان. بڵێی کە تەنيا لە بارودۆخی جیاوازی شۆڕشی سیاسییە کە ئەنجام دانی کردەوەی نائاسایی بۆ ژنان دابین دەکرێت[21]. داگیرکردنی فەزای شەقامەکان لەو بوارەدا گرنگە بۆ ژنان، چونکە ڕێگە بە دروستکردنی فەزای دیالۆگ و ڕێکخستن و گێڕانەوە دەدات و یارمەتییان دەدات تا بە تێگەیشتنێکی هاوبەش لە ناوەڕۆکی خەباتیان بگەن. دەرهێنەری فیلم لە فیلمی ڕۆزا گرنگی ئەم بابەتە لە پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی ژێر ستەم ڕوون دەکاتەوە. ئەو بە ڕوانگەیێکی ڕەخنەگرانە نیشانی دەدات کە چۆن پێکهاتە شارییەکان و گەڕەکەکان بۆ لە ناو بردنی ئەم یەکگرتوویی و هاوپەیمانییە بە مەبەست دەستکاری کراون، هەموو شوێنەکانی گفتوگۆ و ئامادەبوونی بەکۆمەڵ لە ترسی هەوڵدان بۆ گۆڕینی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچوون، تەلارسازی شارستانی گۆڕدراوە بە مەبەستی سەپاندنی تاکەکەسی و گۆشەگیری بۆ سڕینەوەی هەر شێوەیەکی بەشداریکردنی ژنان، لەوەش گرنگتر ئەلگۆریتمی فەزای شاری و دیمۆگرافی کورد بۆ کۆنترۆڵکردنیان بە شێوەیەکی سیستەماتیکی گۆڕدراوە.سەرنجی سەگڵامم بۆ ئەم بارودۆخە، بەتایبەتی سەرنج بە بێبەش بوون و دوورخستنەوەی ژنانی کورد لە بواری کۆمەڵایەتی و هێنانە خوارەوەیان تا ئاستی (ناشارستانی و ژێردەستی) لە فیلمەکانیدا جێگەی سەرنجە. لە دیمەنی کۆتایی فیلمەکەی ڕۆزا، سێ چالاکوانی ژن لە شەقامەکانی یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستان پیاسە دەکەن ، لەناکاو گوێمان لە دەنگی پیاوێک دەبێت کە دەڵێت لەو شەقامانەدا کۆمەڵکوژی کراوە، زۆر ترسناکە کە خاکەکەت داگیر بکەن و جۆرێ هەڵسوکەوت کەن وەکوو ئەوەیکە بە تۆ خزمەتگوزاری ئەکەن. گوڵیز ساگڵام فیلمی ڕۆزای لەسەر بنەمای کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا کە لە ساڵی ٢٠١٨ بە ئیلهام وەرگرتن لە ساڵیانی ساڵ خەباتی درێژخایەنی ژنانی کورد بۆ ئازادی دامەزراوە، دروست کردووە و بە وێنەی قوربانیانی توندوتیژی ژنانەتی کوژی و بە ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی ژنانی تورک و کورد لەگەڵ بزووتنەوەی ژنان و ژیان و ئازادی کۆتایی بە فیلمەکەی دەهێنێت .

 

 

[1] چەمکی Subaltern بۆ یەکەم جار لە لایەن ئانتۆنیۆ گرامشی وە بۆ ئاماژە کردن بە ئەو چینە کۆمەڵایەتیگەلە بەکار برا کە لە دەس پێڕاگەییشتن بە کەرەستەی بەرهەم هێنان و مافی شاروومەندی بێبەش کراون. گایاتری ئێسپیواک تێئۆریسیەنی فێمێنیست و پۆست کۆلۆنیال لە کاتی بیرکردنەوە لە سەر پرسی ژن، مێژوو، جوگرافیا و چینی کۆمەڵایەتی دەکۆڵیتەوە لە کتێبی ” ئایا ژێردەستە دەتوانێت بئاخڤێ؟” لە دەستەواژەی “ژێردەستە” بۆ ئاماژە کردن بە دۆخی ژنی هێندستانی کەڵک وەردەگرێت. من لێرەدا لە هەندێ دەقدا لە دەستەواژەی “ناشاروومەند” کەڵکم وەرگرتووە.

[2] Rita Laura Segato

[3] Far Away from Home (2004)

[4] The Zone (2010)

[5] As If We Were Equal – Feminist Analysis of the Revolutionary Struggles in 1960’s and 1970’s in Turkey (2012)

[6]  Leila and the wolves (1984), Heiny Srour

[7] Rosa (2022)

[8] A Dream School in the Steppes (2015)

[9] Marcella Lagarde 

[10] زەهرای نەعیمی لە وتارێکدا بە ناوی ژنانەتی کوژی و ژن-ژینوساید بە چڕی لە سەر ئەم بابەتە دواوە. ئەم وتارە کۆکراوە بریتییە لە دوو بەش: مارسێلا لاگاردێ (بەشگەلێک لە وتاری “ژن کوژی و ژنایەتی کوژئ”: پێشەکییەک لە سەر ناو لە سەر دانانی توندوتیژی کوشەندەی ڕەگەزی دژ بە ژنان بە قەڵەمی ئیسابێل سۆلێسکۆ گۆمێس) و ریتا لائۆرا سێگاتۆ (کورتەگەلێک لە بەشی شەشەمی کتێبی شەڕ دژ بە ژنان). هەر دوو ئەم کەسانە فێمێنیستگەلێکی بەناوبانگی ئامریکای لاتینن.

ئەو بڕگەگەلە لە دەقەکە کە بە نیشانەی (” “) دەستنیشان کراون و لە دوای ئەم شرۆڤەیە هاتوون لەم وتارەوە هێنراون و لە بەشی سەرچاوەدا بە “هەمان سەرچاوە” دانراون.

[11] هەمان سەرچاوە 

[12] هەمان سەرچاوە

[13] هەمان سەرچاوە 

[14] Remember the March (2021)

[15] هەمان سەرچاوە

[16] هێنراو لە ناوەڕۆک لە پێشەکی وتاری “ڕەگەزی پشتی مەتەرێزەکان: ڕامیاری و دەرفەتی شۆڕش” نووسراوە تێمی کۆڤیچ وەگێڕ بۆ فارسی مائێدە میرزایی. لێرە بەو لاوە (” “) ئاماژە بە ئەم سەرچاوە دەکات.

[17] Tammy Kovich

[18] هەمان سەرچاوە

[19] مەها ئەلسەعید بەرپرسی دێمارتمانی زمانی ئنگلیزی زانکۆی هونەری زانستگەی قاهێرەیە و هەندێک بڵاوکراوەی لە سەر عەرەبی ئەمریکایی، نووسینی داهێنەرانە، کولتووری جەماوەر، ڕەگەز و کاریگەری تەکنۆلۆژیای نوێ لە سەر ئەدەبیات هەیە. دوایین کتێبی و بە ناوی “دووبارە بیرکردنەوەیەک لە سەر ڕەگەز لە شۆڕش و بەرخۆدان: وانەگەلێکە لە سەر جیهانی عەرەبە لە بە شۆناسی ڕەگەزایەتی، پەیوەندی ڕەگەزایەتی و نۆرمە ڕەگەزایەتییەکان دوای بەهاری عەرەبی لێدەکۆڵێتەوە.

لێنا مۆعێری مامۆستای جامێعەی زانستە کۆماڵایەتی و ڕەفتاررییەکان و ئەنستیتۆی خوێندنەوە لە سەر ژنانی لە زناستگای بیرزیت لە ئاقارە فەلەستینییەکانە. مۆعیری لە سەر شێوازی دێکۆلۆنیالایز، تێئۆری و لێکۆڵینەوەی فێمێنیسمی ڕەخنەگرانە و بزووتنەوە شۆڕشگەرییەکان کار دەکات. کتێبێک بە ناو “پێداچوونەوەی ڕەگەز لە شۆڕشەکان و بەرخۆدان: وانەگەلێک لە جیهانی عەرەب” لێی بڵاو کراوەتەوە.

نیکۆلا پرات مامۆستای جامێعەی ڕامیاری و خوێندنە نێودەوڵەتییەکانی زانستگای وارویکە. لێکۆڵینەوەکانی لە سەر شوێنی لەکدانی سیاسەتی ڕۆژهەڵانی ناوین و تێئۆری پەیوەندیی نێونەتەوەیی فێمێنیستی جەخت دەکاتەوە. پرات لە لێکۆڵینەوەکانیدا، ڕوودەکاتە پەیوەندی و کارتێکەری نێوان “مرۆڤی ئاسایی” و سیاسەتی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی، بەتایبەت، دێمۆکراتیزاسیۆن، سیاسەتی ڕەگەزی، ئاشتی و ئاسایش و سەبارەت بە چالاکی ژنان و خواستی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ لە هەندێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێکۆڵینەوەگەلێکی بە ئەنجام گەیاندووە.

[20] هەمان سەرچاوە

[21] هەمان سەرچاوە

 

جستار در باب زیست دوگانه‌ی زن جنوب جهان در آثار لاریسا سنسور

جستار در باب زیست دوگانه‌ی زن جنوب جهان در آثار لاریسا سنسور

نویسنده: مریم شایسته (نویسنده تحریریه مدرسه فیلم ماجرا) من جهان فیلم‌های لاریسا سنسور را با عینک دو دیدی می‌بینم که تجسم روایت‌ دوگانه‌ها و دوگانگی راوی است. او هر چند در نسلی متفاوت و جغرافیایی دیگر دنیا را تجربه کرده است، اما کند و کاو در فیلم‌هایش گویی ترجمه‌ی جهان...

اشباح آشنا: هانتولوژی و ارواحی که خاطراتمان را تسخیر کرده‌اند

اشباح آشنا: هانتولوژی و ارواحی که خاطراتمان را تسخیر کرده‌اند

نویسنده: مائده معینی (نویسنده تحریریه مدرسه فیلم ماجرا) فرقی نمی‌کند، حتی اگر هیچوقت هیچ روحی زیر تخت‌خوابت نبوده، آن‌ها بالاخره یک‌ جایی آن اطراف حضور داشته‌اند.  اشباح آشنا (۲۰۲۳)، لاریسا سنسور اشباحِ آشنا (۲۰۲۳)، مستند ۴۰ دقیقه‌ایِ ساخته‌ی لاریسا سنسور و سورِن...

گفتگوی مانیا اکبری و حسام یوسفی با بهمن و بهرام ارک در مورد دو فیلم حیوان و پوست 

گفتگوی مانیا اکبری و حسام یوسفی با بهمن و بهرام ارک در مورد دو فیلم حیوان و پوست 

مانیا: ارسطو با نگاه کردن به انسان و تحلیلِ او به دو بعدِ تفکر و جسم، انسان را حیوان ناطق تعریف کرد. فردریش نیچه را می‌توان در زمره‌ی اندک فیلسوفانی دانست که در سنت فلسفی غرب، برای بیان مقاصد و اهداف ژرف خود از تمثیل‌ها و تشبیه‌های حیوانی بهره جسته است. باید توجه داشت...

تصویر خاورمیانه از نگاه خاورمیانه، بررسی فیلم دیوار صوتی

تصویر خاورمیانه از نگاه خاورمیانه، بررسی فیلم دیوار صوتی

پرنیان مصطفوی- نویسنده تحریریه مدرسه فیلم ماجرا فیلم دیوار صوتی، به کارگردانی احمد غصین به موضوع جنگ حزب‌الله لبنان و اسرائیل در سال 2006 می‌پردازد. این فیلم جوایز ویژه‌ای از جمله جایزه‌ی بهترین فیلم هفته‌ی منتقدان جشنواره‌ی فیلم ونیز را از آن خود کرده است.  در این...

نبرد بدون سنگر – خانه بدون سرپناه

نبرد بدون سنگر – خانه بدون سرپناه

کاوشی در فیلم «تمام این پیروزی» ساخته احمد غصین نوشته امین پاک پرور - مرداد ۱۴۰۳ فیلم «تمام این پیروزی» اثر احمد غصین، کوششی است در بازآفرینیٍ وضع مردم غیرنظامی در گیر و دار جنگ لبنان به سال ۲۰۰۶. این فیلم با نمایش رنج‌های فردی و جمعی، به بررسی تأثیرات چندوجهی جنگ بر...

انگل فیلمی درباره نهایت

انگل فیلمی درباره نهایت

امین بزرگیان انگل فیلمی است کمیک-تراژیک در ژانری خاص که پیش ازین در فیلم‌هایی چون "Life is Beautiful" اثر روبرتو بنینی (Roberto Benigni) دیده بودیم. در "Life is Beautiful"، بنینی زوج خوشبختی را تصویر می‌کند که پدر شوخ‌طبع خانواده با همسر و فرزندش وارد تراژیک‌ترین...

آندریا لوکا زیمرمان، یک غریبِ راه

آندریا لوکا زیمرمان، یک غریبِ راه

نویسنده: آرمین اعتمادی سینمای آندریا لوکا زیمرمان، اساساً درباره‌ی فضای خالی و روایت‌نشده‌ی بین سطور است. او دست روی انسان‌های رانده‌شده‌ای می‌گذارد که در رسانه، در تاریخ و در هیچ متریال قابل فروش دیگری، اثری از آن‌ها دیده نمی‌شود، گو اینکه وجود ندارند. آندریا...

گفتگوی ردکات با «شادی کرم‌رودی» درباره‌ی دو فیلم کوتاهش « آبی می‌شود و هرگز، گاهی، همیشه » 

گفتگوی ردکات با «شادی کرم‌رودی» درباره‌ی دو فیلم کوتاهش « آبی می‌شود و هرگز، گاهی، همیشه » 

هرگز، گاهی، همیشه، ترنج با دانستن رازی درباره خواهر دبیرستانی‌اش، در برزخ تصمیم‌گیری قرار می‌گیرد. آبی می‌شود، پری سعی دارد تا بر خشونت خانگی که برادرزاده سه ساله‌اش متحمل شده، سرپوش بگذارد. بیوگرافی:  شادی کرم‌رودی، بازیگر و فیلمساز ایرانی،  متولد ۱۳۶۹ در تهران است و...

گفتگوی ردکات با مریم بختیاری درباره فیلم کوتاهش « بالا افتادن »

گفتگوی ردکات با مریم بختیاری درباره فیلم کوتاهش « بالا افتادن »

خلاصه فیلم: شبی در شرکتی که آدم ها به آن خواب سفارش می دهند،خواب مردی مطابق سفارشش پیش نمی رود. مریم بختیاری فیلمساز و بازیگر متولد ۱۹۹۵ در تهران است. او فارغ التحصیل کارشناسی ارشد سینما از دانشکده‌‌ی هنرهای زیبا دانشگاه تهران است. فیلم کوتاه اول او "بالا افتادن" موفق...

گفتگوی ردکات با پیوند اقتصادی درباره‌‌ فیلم کوتاهش تجزیه

گفتگوی ردکات با پیوند اقتصادی درباره‌‌ فیلم کوتاهش تجزیه

پیوند اقتصادی متولد سال ۱۳۷۵ در تهران و فارغ التحصیل رشته‌ی سینما، گرایش تدوین از دانشگاه هنر تهران و دانشجوی کارشناسی ارشد رشته‌ی ادبیات نمایشی در دانشگاه تربیت مدرس است. او تجربه‌ی تدوین بیش از ۳۰ فیلم کوتاه و یک فیلم بلند را دارد. تجزیه اولین فیلم به نویسندگی و...